ئاگرێکی گەورە لە سنوری عەربەتی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، لە رووداوەکەی عەربەتدا کەسێك گیانی لەدەستداوە و سێ برینداری سووتاویش رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی کراون و برینیان سەختە.