وابڕیارە بۆ تاوتوێكردنی كۆمهڵێك پرس شاندێکی باڵای گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆببێتەوە.
بهپێی زانیاریهكان ئهمڕۆ سێشەممە ٢٤/١٠/٢٠٢٣ لە شاری ھەولێر، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام بۆ تاوتوێكردنی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و رەوشی سیاسی و ئابووریی ھەرێم و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد و خۆئامادەکردنی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر ئەو رەوش و گۆڕانکاریانەی لە عێراق و ناوچەکە ھەن كۆدهبنهوه.