بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی سەبارەت بە سەردانکردنی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆ و راییکردنی مامەڵە و ترای، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ “هاوڵاتی و شۆفێران بە تایبەتی، ئەوانەی ناویان لە سیستەمی ئۆنلاین تۆمارکردووە بۆ سەردانکردنی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر، نۆرەی ئەوان لە ماوەی نێوان 2020/1/12 تاوەکو 2021/1/31 دەتوانن لە هەفتەی داهاتووەوە سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و ئەنجامدانی ترایەکان بەو شێوەیە:
1 – ئەوانەی نۆرەیان لە 1-12 تاوەکو 15-12 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 2020/8/23 سهردانی بەرێوبەرایەتییەکە بكهن.
2- ئەوانەی نۆرەیان لە ماوەی نێوان 16-12 تاوەکو 31-12 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە بەرواری 24-8 سەردان بکەن.
3 – ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 2-1-2021 تاوەکو 15-1-2021 بۆ دانرابوو، دەتوانن رۆژی سێشەممە 25-8 سەردان بکەن.
4 – ئەوانەی نۆرەیان لەماوەی نێوان 16-1-2021 بۆ31-1-2021 بۆ دانرابوو، دەتوانن لە رۆژی چوارشەممە 26-8 سەردان بکەن.
5 – ئەوکەسانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەرچووە و دەیانەوێت تازەی بکەنەوە، پێویست بە نۆرەی ئۆنلاین ناکات و، تەنها پێویستە پشکنینی چاویان کردبێت و راستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن.
6 – دەبێت سەرجەم هاوڵاتییان لە کاتی سەردانیکردن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەستکێش و دەمامک ببەستن.