هەوڵی ئاشتەوایی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی

چەند رۆژێکە هەوڵی ئاشتکردنەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی، لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، دەستی بە هەوڵدان بۆ ئاشتکردنەوەی ناڕازییەکانی یەکێتی کردووە.

باڵکێش زانیویەتی، کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی ئامادە نەبوون پێشوازی لە شێخ موس بکەن، لەوانە مەحمود سەنگاوی، کە کاتێک پێیان گوتووە سەردانی دەکەن، گوتوویەتی: ئەگەر وەکو کەسایەتی سەردانی دەکەن باشە، بەڵام وەکو نوێنەری بافڵ پێشوازییان لێ ناکات.

لەم رۆژانەدا عومەر شێخ موس، سەردانی لاهور جەنگی کردووە و داوای ئاشتبوونەوەی لێ کردووە، ئەگەر ئاشتیش نەبێتەوە، لانی کەم واز لە دروستکردنی لیست و حیزب بهێنێت، بەڵام هەوڵەکەی ئەنجامی نەبووە و لاهور جەنگی بە داواکەی رازی نەبووە.

ھەواڵی زیاتر