فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر بۆردومان کرا

لە سنووری قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر دەنگێک بیسترا. قایمقامی قەزاکە رایگەیاند، پێدەچێت راهێنانی ئەمریکییەکان بووبێت. گرووپێکی عێراقیش دەڵێت، ئەوان بوون و بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکەیە، چونکە ئەمریکییەکانی لێیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023 فڕۆکەخانەی هەریر، کە هێزێکی ئەمریکییەکانی تێدا جێگیر کراوە، کراوەتە ئامانج؛ بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

شێروان جەلال بەگ، قایمقامی هەریر بە رووداوی گوتووە، “تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکمان لەبارەی دەنگەکەوە بەدەست نەگەیشتووە.”

شێروان جەلال بەگ ئاماژەی بەوەش کرد، “دەنگی تەقینەوەکە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی هەریر بووە و پێدەچێت راهێنانی ئەمریکییەکان بووبێت، چونکە لە رابردووشدا دەنگی هاوشێوە بیستراوە و دەرکەوتووە کە سوپای ئەمریکا بووە و راهێنانی لەسەر چەک کردووە.”

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە گرووپێک رایگەیاند، کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023 بنکەی ئاسمانیی هەریریان لە پارێزگای هەولێر بە درۆن کردووەتە ئامانج.

گرووپەکە خۆی بە “ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پاڵپشتی لە تۆفانی ئەقسا” ناساندووە و دەڵێت، “هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە سوپای ئەمریکا لەوێن.”

ھەواڵی زیاتر