لێدوانی پۆڵاد شێخ جەنگی لەسەر پەیوەندی خۆی و مافیا كوردەكەی سوێد
پۆڵاد شێخ جەنگی تاڵەبانی ڕونكردنەوە دەدات و دەڵێت، هیچ پەیوەندی بەو مافیا كوردەوە نیە كە سوید داوای دەكات
پۆڵاد شێخ جەنگی تاڵەبانی، لە ڕونكردنەوەكەدا دەڵێت، بابەتێك لە ڕۆژنامەیەكی سویدی بڵاوكراوەتەوە، لەسەرکەسێک بەناوی ڕەوا مەجید کەگوایا مافیایە و داواکراوە لەوڵاتی سوید و وەهەر لەو بابەتەدا باسلەوەکراوە دوای پەیوەندیکردنی ڕۆژنامەکە بەلایەنێکی ئەمنی کوردستان زانیاری ئەوەیان وەرگرتوە کەداواکراو ڕەوا مەجید لەڕابردوودا لەلایەن منەوە پشتیوانی کرابێت،تەنها بەڵگەش بۆ ئەوە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکە کەکەسی داواکراو پێش چەند ساڵێک و لەوکاتەی کە سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆربووم لەگەڵ مندا گرتوویەتی.
پۆڵاد شێخ جەنگی لەو ڕونكردنەوەیەدا دەڵێت، بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنم کەسەرلەبەری ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە و پەیوەستە بەمنەوە هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراوە،من لەدوای شەڕی داعش وەک بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر هەزاران وێنەم لەگەڵ هاوڵاتیاندا گرتووە،ئەم وێنەیەش کە بڵاوکراوەتەوە یەکێکە لەو وێنانە،من بەهیچ شێوەیەک نەئاگاداری ناوبراوم و نەپشتیوانیم لێکردوە.
رەوا مەجید، گەورەترین مافیای سوێد کە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سلێمانییە، لە کاتی پەڕینەوەی بۆ نێو سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیرکرا.
رەوا مەجید تەمەنی 37 ساڵە، سەرۆکی تۆڕێکی قاچاخچیی ماددەی هۆشبەرە بە ناوی فۆکسترۆت، لە سوێد بە “رێوییە کوردەکە” ناودەبرێت.
رەوە مەجید