مه‌سرور بارزانی پڕۆسه‌ی تۆماركردن له (هه‌ژماری من) له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و ڕایگەیاند: پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من رێگری ده‌كات له گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی10ی2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، پرۆسه‌ی تۆماركردن له هه ژماری منی به‌سه‌ركرده‌وه.
له گوته‌یه‌كدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م پرۆسه‌یه ئاسانكاری ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی مووچه،تا ئێستا 65 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌ژماری من تۆماركراون، هه‌وڵده‌ده‌ین فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی تایبه‌تیش به‌شداری له هه‌ژماری مندا بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، تا ئێستا سێ بانكی هه‌رێم له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌شدارن، به‌رنامه‌مان هه‌یه مووچه خۆران به‌كارتی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن، هه‌ژماری من ئاسانكاری ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردنی رۆژانه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من رێگری ده‌كات له گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره، عێراقیش ده‌توانێ سوود له‌م پرۆژه‌یه وه‌رگرێت.
هەژماری من، دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.