زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمئاوی سلێمانی و چەمچەماڵ تەرخانکرا

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ تەرخانکرا.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە باڵکێشی ڕایگەیاند، کە ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە.

سەرچاوەکە زیاتر وتیشی، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەی کەم ئاوییە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بڕی زياتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خەرج بکرێت.

ھەواڵی زیاتر