بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێنج شەممە روو لە بەرز بوونەوە دەکات.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 6/10/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ، هەروەها سبەی شەممەش، 7/10/2023، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینی بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى