کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/10/2023، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 6/10/2023، ئاسمان لەنێوان پەڵە و ساماڵ  دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  29 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى

دهۆک: 26  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى

سۆران:  25  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  30  پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر