كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌ندێ جاری هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لەسەر ناوچەشاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان بەئاستی جیا جیا دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی راپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت.
ده‌شڵێت: “پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.
له باره‌ی سبه‌ینێ پێنجشەممە 5ی تشرینی یه‌كه‌م، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: “ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما به‌راورد به تۆمار كراوه‌كانی ئه‌مڕۆ بەرز دەبنەوە”.