وەزیری وزەی تورکیا کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاند

وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

ئاڵپ ئارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا لە کۆنفڕانسی نەوتی ئەبوزەبی رایگەیاند، ” لە ئەمڕۆوە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و لە هەفتەی داهاتووشەوە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردە رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی هێڵی نەوتی عێراق و تورکیا هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت”.

ھەواڵی زیاتر