باڵه‌كانى ناو یه‌كێتیى له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تى رێككه‌وتن

له‌ نێو كۆنگره‌دا باڵه‌كان به‌ یه‌ك لیست به‌شدارى كۆنگره‌ ده‌كه‌ن


دره‌نگانى دوێنێ شه‌و سه‌رجه‌م باڵه‌كانى نێو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوى ناوى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى نوێ رێككه‌وتن و دواى په‌سه‌ندكردنى په‌یڕه‌ و ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پێنجه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر لیسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌كان، دواى كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كى داخراو له‌ نێوان باڵه‌كانى یه‌كێتیى، دره‌نگانى دوێنى شه‌و هه‌موویان له‌سه‌ر لیستى ناوى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى نوێ رێككه‌وتن.

پاشان له‌ نێو هۆڵی كۆنگره‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س له‌ یه‌ك لیستى هاوبه‌ش ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حیزبه‌ كه‌ له‌و كه‌سانه‌ پێكدێن كه‌ به‌رپرسیارییه‌تى حكومیان هه‌یه‌ به‌ دامه‌زراندن داده‌نرێن.

رێككه‌وتنى نێوان باڵه‌كان كارئاسانى ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و مادده‌ و بڕگانه‌ى كه‌ له‌ ره‌شنووسى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حزبه‌دا هاتوون و تاوه‌كو ئێستا ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه‌ و وابڕیاریشه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ په‌سه‌ندكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ته‌واوبێت و دواتر ده‌نگ له‌سه‌ر لیسته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى ماڵى مام جه‌لال و كه‌ركووك و هه‌ولێر بدرێت.

ناوى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى نوێى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌: (قوباد تاڵەبانی، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، تەلار لەتیف، جوان ئیحسان، هیوا چاوشین، زیاد جەبار، عه‌باس فه‌تاح، دكتۆر میران، رێباز بێركۆتى، فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان، هاورێ شێخ دارۆ، شوانه‌ى نۆكان، شێخ ئه‌حمه‌دى نۆكان، لقمان وه‌ردى، خه‌سره‌و گوڵ محمد، شاڵاو شێخ سه‌لاح، شه‌ونم زرار، فه‌وزیه‌ نەویر، فریال عەبدوڵڵا، سەرکەوت زەکی، وەهاب هەڵەبجەیی، شێرکۆ میر وەیس، رێواز فایه‌ق، شێخ جه‌مال، د.مه‌جید حه‌مه‌دامین، ئاسۆ ئه‌ڵمانى، رەفعەت عبدواللە، رەوەند مەلا محمود، رێبوار ته‌ها، جه‌لال شێخ ناجى، رزگار حاجى حه‌مه‌، هه‌ڵكه‌وتى ئاسایش، ته‌حسین نامیق، ستران عبدوڵا، سیروان كێخوا نه‌جم، ئارێز عبدوڵا، ئه‌حمه‌د موفتى، نزار ئامێدى، ئاراز ئاغا، ئەمین بابە شێخ، عیماد ئه‌حمه‌د، سالار سه‌رحه‌د، شاڵاوى على عه‌سكه‌رى، جه‌زاى سه‌ید مه‌جید، وه‌ستا ره‌سول، رزگار عەلى، سەعدی پیرە، بورهان سەعید سۆفی).

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، ١٠ کەس لە لایەن سه‌رۆكى یه‌كێتیه‌وه‌ داده‌نرێن کە پۆستى حكومى و په‌رله‌مانیان هه‌یه‌. کە بەهێزترین کاندیدەکان بریتین له‌ (خالید شوانى، د. دارا ره‌شید، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید، هیوا قه‌ره‌نى، هه‌رێم كه‌مال ئاغا).

ژێدەر

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر