لە سلێمانی تەقە لە دوو برا کرا و یەکێکیان کوژرا

لە سلێمانی تەقە لە دوو برا کرا و بریندار کران، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

قوربانییەکان، کوڕی حەسەنی کەبانچی-ن، کە ماوەیەک لەمەوبەر گیانی لەدەستدا و وا بڵاوکرایەوە کە خۆی کوشتووە.

دوای ڕووداوەکە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، “دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی هاوڵاتی ( ڕ ، ح ) کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی دەستگیردەکات”.

دەشڵێت “هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل” .

ھەواڵی زیاتر