ئەندامێکی دیاری کۆنگرەی یەکێتی کشانەوەی خۆی راگەیاند

بەختیار کاوانی رایگەیاند: لەکاتی کردنەوەی دەرگای هۆڵی کۆنگرە بڕیاریدا بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی “بە نایاسایی سەپێندراو بەسەر کادیران و ئەندامانی حیزبەکەمان نەکەم”.

بەختیار کاوانی، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی و لێپرسراوی پێشووی ئیدارەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر لەگەڵ دەستپێکردنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی لە سلێمانی راشیگەیاند: “لەگەڵ دەستپێك و کردنەوەی دەرگای هۆڵی کۆنگرەی پێنجەمی بە نایاسایی سەپێندراو بەسەر کادیران و ئەندامانی حزبەکەمان، بڕیارمدا بەشداری نەکەم لە بەلاڕێدا بردن و نانەوەی ناکۆکی نێوان تێکۆشەران و لەتکردنی یەکێتییەکەمان بەپێی ویست و خواستی نەیارەکانمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “پشتیوانی خۆم بۆ هەڤاڵ مەلا بەختیاری سەرکردە و هەڤاڵەکانی لە ئەنجومەنی باڵا رادەگەیەنم، پشتیوانی تەواوی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی دەکەم، هاوڕام لەگەڵ وتارە بە نرخەکانی هەردووکیان، کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی رێڕەوی راستەقینە و رێکخستنەوەی جەمسەرەکان بۆ دووبارە هەستانەوەی یەکێتییەکەی جاران و هی هەمووان”.

ھەواڵی زیاتر