ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پێشتر دەنگۆی ژەهرخواردکردنی بڵاوبووەوە بەڵام تائێستا لەوبارەوە روونکردنەوەی نەداوە.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
خوشک وبرایانی ئازیزم
خزمان،دوستان،ھاورێیانی بەرێز
بە سلاوی گەرمی ئەمەک و پێزانین و منەتبارییەوە
بەئێوەی بەرێز و ئازیز رادەگەیەنم دوای ئەوەی ماوەی رابوردو بەھۆی تێکچونی دۆخی تەندروستیمەوە بۆماوەیەک لێتان دابرام، ئەمرۆ سوپاس بۆ خوای پەروەردگار دوای تەواو بونی پشکنینەکان و وەرگرتنی چارەسەر گەرامەوە لاتان، لەماوەیەشدا دەیان وسەدان نامەوتلفۆن بۆ خۆم و کەس وکارم ھاتوە، لە ھاولاتیان وھاوریێان ودۆستان و لەناوەوە و دەرەوەی ولات و ئێوەی ئازیزەوە،زور زور مەمنونی گەورەیی ولوتف و موحیبەتی ئێوەی بەرێزم،قەرزارباری پەرۆشی و دلسوزیتانم، ئەوەی ئێوە بۆ ئەم برا بچوکەی خۆتان کردتان پاداشتەکەی مەگەر ھەر بە خودای گەورە بدرێتەوە،ھەوالپرسین و پەرۆشیتان وزە و ورەیەکی زوری پیبەخشیم بۆ زاڵ بونم بەسەر نەخوشییەکەدا و ھاوکاتیش قەرزێکی گەورەی خستۆتە ئەستۆم،بۆ ئەوەی وەک ھەمیشە و بۆ ھەتا ھەتایە خزمەتکاری ئێوەو میللەتە بەئەمەک و بە وەفا و جوامێرەکەم بم..
لە خودای مەزن داواکارم خۆتان و ئازیزانتان دوربن لە ھەمو بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشییەک
برای بچوکتان
د.ئارام محەممەد