پێشنیازە یاسای میدیای ئەلیکترۆنی ڕەتکرایەوە

لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی ناوەڕۆکی پێشنیازەیاساى رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنیی ره‌تكرده‌وه‌.

سه‌باره‌ت بەپێشنیازەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی لەھەرێمی کوردستان، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا بڕیاریدا ئه‌و پێشنیازه‌یاسایه‌ ره‌تبكاته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌

راگەیەنراوێک لەلیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەپێشنیازەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی لەھەرێمی کوردستان-عێراقپێشنیازەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی پێشنیازەیاسای ھیچ فراکسیۆن و کەسێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو پێشنیازەیاسایەکە بەواژۆی ٥٣ پەرلەمانتار لەفراکسیۆنە جیاوازەکان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە، ئامانج لێی زیادکردن و پاراستنی مەودای ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنووسانی میدیای ئەلیکترۆنییە لەحوکمدانیان بەیاسای ژمارە ٦ی سالی ٢٠٠٨ یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.بەڵام دوای ئەو تێبینییانەی سەبارەت بەناوەڕۆکی پێشنیازەیاساکە گەیشتە لیژنەکەمان، لەڕێکەوتی ۱۷ـ۸ـ۲٠۲٠ بڕیارماندا ناوەڕۆکی پێشنیازەیاساکە رەتبکەینەوە بەوشێوازەی ئێستا ھەیەو ئامادەکاری بکەین دوای پرس و راوێژ لەگەڵ پسپۆڕان و میدیاکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەمەبەستی ئامادەکردنەوەی بەناوەرٍۆکێکی گونجاو کە تێکھەڵکێش بێیت بەو سەرنج و تێبینییانەی لەلایەن پسپۆڕان و میدیاکارانەوە بۆ لیژنەکەمان ھاتووە.لێژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان2020/8/17

ھەواڵی زیاتر