ئاراز شێخ جەنگی: دوو ڕۆژی تر شتێک نامێنێت بە ناوی یەکێتی

​خوشکان برایان خانەوادەی شەهیدانی سەربەرز
نەمدەویست هیچ بنوسم لەسەر ئەم وەزعەی کە یەکێتی تێدایە،کەمن چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ڕای خۆم وت کە بەشداری لەم مەهزەلەیە ناکەم کەناونراوە کۆنگرە.

من حەز ئەکەم بەو هەڤاڵانەو جەماوەری یەکێتی بڵێم کە ئەمە بەشی کۆتایی فلیمەکەی ٨ تەموزە کە بە هاوکاری دامودەزگای ئیقلیمی و بەپاڵپشتی هەندێک کەس لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان كرا.

ئێستا دوای دوو ڕۆژی تر شتێک نامێنێت بەناوی یەکێتیەكەی مامجەلال. حیزبێکی نوێ‌ لەمانە دروست دەكرێت کەهەردەم لەدژی مامجەلال کاریان کردووە. پێموایە ئێستا کۆمەڵێک کەس دەستیان گرتوە بەسەر یەکێتی و بەکاری دەهێنن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و خەڵکە تێکۆشەرو ماندوەکانیش پەراوێز دەخرێن.

بەداخەوە ئەمەی ئەم کارەش دەكات دوو کەس بەناوی کوڕانی مامجەلالەوە دەیکەن کە کۆمەڵێک خەڵکی هەڵپەرستیان لەدەور کۆبۆتەوە تا ئەو ڕۆژەی لێیان دەقەومێت ئیتر وەک حەرەسەکانی قەزافی دەکەن. مامجەلال هەرگیز بڕوای بەبنەماڵەكردنی حزب و تێكدانی چەپكە گوڵەكە نەبوو.

بۆیە داوا لە هەمو تێکۆشەرە بە ئەمەکەکانی یەکێتی دەکەم کە خۆیان بەدور بگرن لەم بارودۆخەو لەكۆتاییهێنان بەم حزبە كە زیاتر لە 20 هەزار شەهیدی لەپێناو دراوەو بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان دروستبووە.

ئاراز شێخ جەنگی

ھەواڵی زیاتر