دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک کە خاوەنی زیاتر لە(١٠) کەناڵی تلیگرامە و ڤیدۆی نەشیاوی چەندین کەسی بلاو کردۆتەوە
تۆمەتبار ( ک ، م ، م) بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا ،چونکەلەلایەن داد خوازێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابو ،دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە خاوەنی زیاتر لە(١٠)کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلیگرام و گرتەڤیدۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بلاو کردۆتەوە و هەڕەشەی لەچەندین کەسی تریش کردوە ، هەروەها بەدەیان گرتەڤیدۆی نەشیاوی کەسانی تر لەئامێری مۆبایلەکەی هەیە.
ناوی کەناڵەکانی لە تلیگرام ئەمانەی خوارەوەیە.
١-دادگای CTS خاوەنی گروپ
٢-دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ
٣-خەێاڵی دڵەکان/ خاوەنی گروپ
٤-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ
٥-دادگای لەشفرۆشان /ئەدمینی گروپ
٦-مەلەف چیەکانی تلیگرام/ئەدمینی گروپ
٧-دیوەخانی ساتۆر/ئەدمینی گروپ
٨-لێت نابورم / ئەدمینی گروپ
٩-شەوەزەنگ / ئەدمینی گروپ
١٠-درۆ خۆشەها/ ئەدمینی گروپ
١١-کاستۆ گروپ/ ئەدمینی گروپ
١٢-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ
هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە با سەردانمان بکات بۆ تۆمار کردنی سکاڵا لەسەری.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.