دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر ڕادەگەیەنێت .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ( ٨ )تۆمەتباری ئاژاوەگێڕ و تەقەکەریان لە سنوری چەمچەماڵ دەستگیرکرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چەسپاندنی یاسا و ڕێگریکردن لە تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەماوەی مانگێکدا هەشت تۆمەتباریان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکردووە، کە هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردنی لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتیەکان و سەرجەم ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی کە بەکاریان هێنابوو، دەستیبەسەرداگیراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی ( ٤٩٥-٤٣٠-٤٠٥ )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.