وەزیری بەرگری تورکیا: دەبێت بافڵ تاڵەبانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت
یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا دەربارەی زیادبوونی هەماهەنگییەکانی پەکەکە لە سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی میللەتی تورکیا و دەڵێت: “بەردەوام هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی دەدەین واز لە پشتگیری کردنی پەکەکە بهێنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو رێکخراوە بپچڕێنێت، ئەگەر نا رەوشی داهاتوو لە بەرژەوەندی سلێمانی نابێت”.
یاشار گولەر، گوتیشی: “چاودێری جموجۆڵهكانی یەکێتی دەکەین و تێبینییەکانی خۆشمان بە عێراق و پارتی دەدەن”.
وەزیری بەرگری تورکیا جەختیش دەکاتەوە، ئەوان چەندین جار هۆشدارییان بە یەکێتی داوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندییەکانیان بە تەواوی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندووە.