پێشێلكارییه‌كان له دژی كوردانی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌پێندراوی شاره‌كه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە کەرکووک کە پشکی خۆی لە دامەزراندن هەیە لە بودجەی گشتی عێراق، بەڵام ئیدارەی سەپێنراوی شارەکە لە دامەزراندن بۆ پۆلیسی شاری کەرکوک بەشێوەی گرێبەست، لە کۆی 2 هه‌زار و 550 پلە، تەنیا 350یان بەر کورد و 350ی تریان بەر تورکمان کەتووە و ئه‌وانی تر تێكڕا عه‌ره‌بن هەر چەندە کورد زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە پێکدێنن و پێویستە بەپێی رێژەی دانیشتووان دامەزراندنەکە دابەش بکرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بەشێک لەو ناوانەی کە لەسەر پۆلیسی کەرکووک بۆ دامه‌زراندن بڵاو کراوەتەوە، خەڵکی پارێزگاکانی سەڵاحەدین، دیالە، نەینەوا، بەغداد و ئەنبارن و لەلایەن ئیدارەی سەپێنراوی شارەکە پلەی دامەزراندنیان پێ دراوە .