وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلوول مووچەی مانگی ئابی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ئهمڕۆ پێنجشهم 21ی9ی2023، وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023 موچەی مانگی 8ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.