راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر.

لە رێککەوتی ١٩ی ٩ی ٢٠٢٣ دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرو کەرکوک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لەشاری هەولێر دەستگیربکەن کەپێشینەی تاوانیان هەیەو کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن. لەم چالاکیەدا (بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختەو ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە لەگەڵ رومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر) دەستی بەسەردا گیرا. تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
١٩ی ٩ی ٢٠٢٣

ھەواڵی زیاتر