مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه زیاتر له 140 پارچه‌ی موبایلیان دزی بوو.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه زیاتر له 140 پارچه‌ی جۆراوجۆری موبایلی له‌دوكانه‌كه‌یدا لێ دزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ دەستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پارچه دزراوه‌كاندا.
لەئێستادا تۆمەتباران (د، د، م – م، ف، خ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان