کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كە ئەمرۆ گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای دەبێت کە 40 پلەیە، هەروەها حاجی ئۆمەران فێنکترینە کە 25 پلەیە.

سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمرۆ شەممە 16/9/2pwe كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: “پله‌كانی‌ گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ “سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 17- 9- 2023 به‌ گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ”.

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سه‌دی به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هەولێر : 37

سلێمانی : 35

دهۆک : 36

کەرکوک : 38

هەڵەبجە : 37

زاخۆ : 36

سۆران : 35

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 40

ھەواڵی زیاتر