سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ڕایگەیاند: “کاتژمێر 5ی بەیانیی ئەمڕۆ، کەسێک کە کاری فرۆشتنی خواردەمەنی بووە، لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی درایە بەر دەستدڕێژی گوللـە و زیاتر لە حەوت فیشەک بەر جەستەی كەوت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.”
ڕوونیشی کردەوە، ئەو کەسەی کوژراوە، خەڵکی سلێمانییە و پیشەی فرۆشتنی خواردەمەنی بووە، تەقەکەرەکەش پاش ئەنجامدانی تاوانەکە، هەڵاتووە و دەستگیر نەکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە و هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەدەن.