پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە گەشبینی خۆی بۆ ناردنی مووچە لە هەفتەی داهاتوو لەلایەن بەغداوە دەربڕی.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، “گەشبینم بە ئەنجامی کۆبوونەوەکان و ئینشائەڵڵا ئەنجامی خێری دەبێت، ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور پارێزگاریی لە هەموو بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بکەین، هەموو شایستە داراییەکان و مافەکان بەپێی دەستوور دەستەبەر بکەین، لێرە گفتوگۆ لەسەر رێکارەکان کراوە بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ سەرۆکوەزیران[ـی عێراق] پاڵپشتی و هاوکاریی لایەنە سیاسییەکانیش دابین بکەین تاوەکو بتوانین ئینشائەڵڵا بە ئەنجامێکی باشەوە بۆ خەڵکی کوردستان بگەڕێینەوە”.

 مەسرور بارزانی گوتی، “ئێمە بەئومێدین، با چاوەڕێبین تاوەکو کۆبوونەوەکان تەواو دەبن. زۆر زۆر گەشبینم، ئینشائەڵڵا لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران[ـی عێراق] بڕیاری باش دەدەن”.

ھەواڵی زیاتر