مەسرور بارزانی لە بەغدایە
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا، گەیشتە بەغدا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئەندامانی شاندەکەن.
وابڕیارە یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بێت و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانیش کۆدەبنەوە.
هەروەها کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان تاوەکو درەنگی شەو بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانیش کۆببنەوە.