مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا دەکات

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلێکساندەر شالنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا( ئۆستریا) کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی هەرێمی کوردستانمان لەگەڵ نەمسا تاوتوێ کرد.
“سوپاسی حکومەت و خەڵکی نەمسامان کرد بۆ پشتگیریی خەڵکی کوردستان لە قۆناخە جیاوازەکاندا. خواستی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ نەمسا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە”.
وەزیری دەرەوەی نەمسا ئاماژەی بەوەدا کە هاتنمان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ جەختکردنەوەیە لە سەر دۆستایەتیمان لەگەڵ خەڵکی کوردستان و بۆ برەودانە بە پەیوەندیی لەمێژینەمان .
تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانمان، تایبەت بوو بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و گرنگیی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان . هەردوولا جەختمان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پێویسیی بەهێزکردن و پتەوکردنی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی فیدرالیزم لە جیهان و ئەوروپا و لەنێویشیاندا نەمسا کردەوە.
ڕووبەڕووبوونەوە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو .








ھەواڵی زیاتر