زەنگی خوێندنی ساڵی نوێ لە هەرێمی کوردستان لێدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣/٩/٢٠٢٣ بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر، ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکەم رۆژی دەوام بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) لە ئەمڕۆ (13ـی ئەیلوولی 2023) دەستپێدەکات و هەفتەی یەکەمیش تایبەت دەبێت بە ئامادەکاری و رێنوێنی بۆ دەستپێکی خوێندن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 هەزار قوتابی بەشداری لە پڕۆسەی خوێندندا دەکەن، لەنێویاندا 1500 هەزار قوتابی نوێ تۆمارکراون، کە لە پۆلی یەکی بنەڕەتییەوە لەساڵی نوێی خوێندن بەشداردەبن.

داتاکان دەریدەخەن، خەرجی ساڵانەی کەرتی پەروەردە دوو تریلیۆن دینارە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر