پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست.
خوالێخۆشبوو بەیتۆجان ، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو ، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان