شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا کۆتایی ھەفتە دەوەستن و دەشڵێت لەگەڵ زۆربەی لایەنە سیاسییەکان کۆنوونەوەیان کردووە.
دەقی پەیامەکەی شاخەوان عەبدوڵڵا:
هەموو بژاردەکان کراوەن….
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
لەرۆژی شەمە بەرواری ٢٠٢٣/٩/٩ لەیەکەم رۆژی دەست پێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەل خوشک و برایانم لەفراکسیونە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ بریارماندا کۆمەلیک هەنگاو بگرینەبەر بۆ دابین کردنی موچەی خەلکی کوردستان و دانانی سنوریک بۆ برسی کردنی خەلک ، بۆیە هەنگاوی یەکەم کیشەکەمان رۆژی شەمە بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەک دروست بو کۆمەلیک بریاردرا ، هەروەها هەمان رۆژ ئیوارەکەی و لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەگەل بەریز کاک دکتۆر فواد حسین و بەروونی داوامان کرد دەبیت سنوریک بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دابنریت بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەتی هەریم سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێ بەجێ کردوە ، بریاردرا رێگە چارەیەک بدۆزریتەوە ، بەلام دوێنێ لەگەل زۆریک لەهیزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش باسم لەوە کرد ئیمە وەکو نوێنەرانی کورد تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران ، لەدوای ئەوە هەموو ئەو رێکارانەی پیویستە لەسەرمان دەیگرینە بەرو سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوینەرانی خەلکی کوردستان کراوەیە ،
جیا لەبابەتی بودجە بۆ بابەتی کەرکوک و کۆتای هاتنی عەسکەرتاریەتی شارەکەو ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەو تەواوکردن لیکۆلینەوەکان و سزادانی تاوانبارەکان و کیشەی جوتیاران زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەنجامدرا ، دواینیان کۆبونەوەی دوینی شەو بو کۆمەلیک بریاری گرنگ لەبارەوە درا .