بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشكاندن بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە قەرزی سزاکانی هاتووچۆ بدەنەوە، لەدوای ئەو کاتەوە هەرکەسێک لەماوەی یەک مانگدا قەرزی هاتووچۆ نەداتەوە پارەی سزاکە دەبێتە دوو هێندە.
لە نووسراوێکدا بڵاوکراوەتەوە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاردراوە بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشکاندن بۆ قەرزی هاتووچۆی سەر شۆفێران بکرێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، “بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ درا؛ لە رێککەوتی 28-8-2023ـەوە تاوەکو 28-2-2024 بەردەوام دەبێت. لە دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، هەرکەسێک پێبژاردن نەداتەوە لەماوەی 30 رۆژدا، بەگوێرەی بەشی 20 لە یاسای هاتووچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت”.