ئەمرۆ شەممە 9/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە چۆ کیجۆنگ کۆنسولی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی سەردانی كردبوو.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا ، سوپاسی کونسولی گشتیی کۆریای کرد بۆ كار و چالاکییەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرک و کاری داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی کۆریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی و ئامادەییشی نیشاندا بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم تایبەت بە دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر