به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین بكه‌ن.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی كرد پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بێت:-
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 38 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى
سۆران: 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى