چەند رۆژێکە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس لە عێراقە و کەسێکی بنەماڵەی تاڵەبانیش ئاشکرای دەکات کە لە کەرکوک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەتەوە.
سالار تاڵەبانی ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی ” ئەمڕۆ قائانی لەگەڵ ژماره‌یەک فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ردانی تكریت وسامهڕای كردووه دوای نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی كه‌ركووكی كردووه و له‌لایه‌ن فەرماندەی عه‌مه‌لیات و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئامۆزا بافڵ پێشوازی لێكراوه”.
بەپێی زانیارییەکانی سالار تاڵەبانی، قائانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، حەشدی شەعبی و یەکێتی، بە سەرپەرشتی ئێران، بە نیازن پلانێک بۆ لاوازکردنی دەنگی کورد لە کەرکووک جێبەجێ بکەن و لە بەرامبەردا کورسی یەکێتی لە کەرکووک وەکو خۆی بمێنێتەوە و کەم نەکات.