دەست بەسەر داگرتنی بڕی (٢،٢٠٠) دوو كیلۆ ودووسەد گرام ماددەی هوشبەر لەجورەكانی كڕیستال و حەشیش مەریجوانا
لەئەنجامی زانیاری وورد لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لەسەر هاتنی ماددەی هوشبەر بۆ پارێزگای هەولێر و دواتر بە سەرپەرشتی راستەوخوی بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران و بە هەماهەنگی لەگەل بەرێز بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنووریەكان تیمێكی هاوبەش پێك هێنڕا .
و توانرا لە شاری هەولێر دەست بگێریت بەسەر ئەو بڕە مادەیە و چەندین كەس بەتۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران و پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەنجامدەرانی ئەو كارە كرایەوە.
و جێگای ئاماژە پێكردنە ئەو كەسانە پێشتریش بە هەمان تۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرابوون.
بە ناوی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەست خۆشی لە بەرێوەبەر وئەفسەر وكارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران دەکەین کە بە شەو ڕۆژ لە ئەرک دان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتی گشتی سەلامەتی گیانی کوردستانیانی خۆشەویست.
هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە شەو ڕۆژ دەخەینە سەر یەک بۆ ئارامی و پاراستنی ئەمنیەتی کوردستان .
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران