مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/7 مەسرور بارزانی سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ کرد لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپێشاندەرانی سیڤل دەربڕی و هاوڕابوون لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە.

ھەواڵی زیاتر