تۆمەتبارێک لە سليمانی دەستگیر کرا

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ناو ئوتومبێلێكدا دزیبوو.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ بڕی 30 هه‌زار دۆلار(سێ دەفتەر) له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌یدا لێدزراوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌رئه‌نجام توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئوتومبێلێك و بڕێك له‌و پارەیه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزیبووی‌.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار ( پ، و، ا) به‌بڕیاری‌ به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه‌و تۆمه‌تبار پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌_ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

ھەواڵی زیاتر