
بەھۆی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لەچەند ناوچەیەکی شاری ئیستەنبوڵی تورکیا، سێ کەس گیانیانلەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا-ئافاد رایگەیاند، شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و لافاو لە رۆژی سێشەممەوە چەند ناوچەیەکی شاری ئیستەنبوڵی گرتووەتەوە، کە بەھۆیەوە ئاستی باراناو زۆر بەرزبووەتەوە.
راشیگەیاندووە، بەھۆی بارانبارینەکە و دروستبوونی لافاوەوە سێ کەس گیانیانلەدەستداوە کە یەکێکیان بیانییە، ھەروەھا پێنج کەسی دیکەش برینداربوون لە ناوچەی “ئارنائوتوکی”.
ھاوکات سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا ئافاد ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی لافاوەکەوە ٥٦٠ شوێنی نشتەجێبوون و ٦٦٠ شوێنی کارکردن لە سەرتاسەری ئیستەنیوڵ زیانیان بەرکەوتووە.