نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە، بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە دابین كراوە، مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان دەدرێت.
عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: “تەمویلی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كە لە لایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت گەیشتووە و لەم هەفتەیەدا مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت.
وتیشی، “مووچەكە تەنیا لیوا هاوبەشە كۆنەكان دەگرێتەوە و جارێ لیوا هاوبەشە تازەكان نەخراونەتە چوارچێوەی ئەو لیوایانەوە.”
مانگی رابردوو لە 8ی 8ی 2023دا مووچەی مانگی 7ی لیوا هاوبەشەکان دابەش كرا.