حکومەت بڕیاریدا موڵکی کۆمپانیاکان لەجیاتی قەرزەکانی بفرۆشێ

حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 700 ملیار دۆلار قەرزی لای کۆمپانیا و وەبەرهێنەکانە، بۆ وەرگرتنەوەشی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە بری ئەو قەرزەی حکومەت کە لەلای کۆمپانیاکان هەیەتی، بە زیادکردنی ئاشکرا موڵکی کۆمپانیاکان بفرۆشێت.


بەڕێوەبەرایەتی بەشی ئاسانکاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، نووسراوێکی بۆ گشت بانکە بازرگانییەکان گشتاندووە و تێیدا هاتووە”ئاماژە بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (29361) لە 16.4.2020 تایبەت بە یاسای چاکسازی و نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 2069 لە 13.5.2020 نووسراوەکانمان ژمارە 626، 694، 969 و 981 لە 14ی نیسان، 13ی ئایار، 30حوزەیران و 19ی تەممووز، ئاگادارتان دەکەینەوە نووسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن بکرێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانکاری لە رێگای فرۆشتنی ئاشکرا (موزایدە) بە دوایین رێکارە یاساییەکان بە وەرگرتنەوەی قەرز بەپێی (قانون تحصیل دیون الحکومە) ژمارە 56ی ساڵی 1977 و یاسای تۆماری خانوبەرە ژمارە 43ی ساڵی 1971 یاسای جێبەجێکردنی ژمارە 45ی ساڵی 1980 بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە رێگەی لیژنەکەتان و لە بوونی گرفتێک لە فرۆشتنی موڵکەکان بە نووسراوی فەرمی ئاگادارمان بکەنەوە”.

ھەواڵی زیاتر