لاهور جەنگی دەیەوێ بەشداری کۆنگرە بکات و کەسە نزیکەکانیش لە دۆخێکی خراپدان

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، دەیەوێ لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا بەشداری بکات و پۆست وەربگرێتەوە. بەڵام خێزانی مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد رێگەی پێنادەن.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی دەستی بە هەوڵدان کردووە بۆ فشار دروستکردن بۆ ئەوەی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا بەشداری بکات، بەڵام خێزانی مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد رێگەی پێنادەن و بافڵ تاڵەبانیش زۆر بە توندی ڕووبەڕووی لایەنگرانی دەبێتەوە.

باڵکێش زانیویەتی، دۆخی لایەنگرانی لاهور جەنگی لە زۆنی سەوز بەجۆرێک خراپە، کە بەشێک لە کەسە دیارەکان، ناوێرن لە ماڵی خۆیاندا بخەون و بەردەوام شوێنیان دەگۆڕن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تائێستا لاهور جەنگی بڕیاری دروستکردنی حیزبی نەداوە، بەڵام لە هەوڵی کۆکردنەوەی پاڵپشتی ناوخۆیی و دەرەکیدایە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بەریتانیا و چەند وڵاتێکی عەرەبیشی کردووە.

ئامانجی یەکەمی لاهور جەنگی، گەرانەوەیە بۆ ناو یەکێتی، بەڵام بافڵ تاڵەبانی بە پاڵپشتیی قوباد تاڵەبانی و کچەکانی ئیبراهیم ئەحمەد، رێگە نادەن بگەڕێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ ئاراس شێخ جەنگی، برا گەورەی لاهور و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، کۆنگرەی پێنج خوێندنی فاتیحەیە لەسەر گۆڕی یەکێتی و بەشداریی ناکات.

ھەواڵی زیاتر