پارتی وەڵامی راگەیەندراوێکی یەکێتی لەبارەی 31ـی ئاب دەداتەوە
ڕاگه‌یاندراوێك له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه:
هاووڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان…
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ڕێكه‌وتی 30ی 8ی 2023 به‌یاننامه‌یه‌كی دورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و، دورله‌ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به بۆنه‌ی 31ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه. ڕووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له سیایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا.
ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه پڕ له تۆمه‌ت و دور له‌ڕاستییه ناده‌ینه‌وه، چونكه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت).
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31ی ئابی 2023