لەهەڵمەتێكیدا چڕو فراواندا، (5) پێنج كافتریاو (3) سێ جێگای شێلان(مەساج) داخرا و (9) كەسیش دەستگیر كران كە (7) ئافرەت (2) پیاو بوون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند: شەوی رابردوو لەهەڵمەتێكی چڕو فراواندا، لێژنەكانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی، لەگەڵ بەشی پۆلیسی شارەوانی لەقایمقامییەت لەناو شاری هەولێر بۆ سەر كافتریا و شوێنەكانی شێلان (مەساج) ، توانرا (5) پێنج كافتریاو (3) سێ جێگای شێلان(مەساج) دابخرێ و (9) كەس دەستگیر بكرێن كە (7) ئافرەت (2) پیاو بوون كە بەكاری نەشیاو هەڵدەستان و دوور لەكەلتووروو عورفی كۆمەڵگاو دوور لەیاسا.
هەروەها گوتی: گیراوەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لەلایەن پۆلیسی قایمقامییەت و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بۆ ڕێكخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر كران ، بۆ ئەوەی بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.
گوتیشی: هەڵمەتەكە لەلایەن لێژنەكانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێ.