ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: 31ی ئاب خیانه‌ت نەبوو‌

لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەلێت: نابێت یەكێتی بە رۆمانسیەتەوە سیاسەت بكات ، 31ـی ئاب بە خیانەت نازانم.

شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ: 31ی ئاب خیانه‌ت نه‌بوو، پارتیی كرد به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ هه‌رێمی كوردستان پارتیی كرد به‌ حزبی یه‌كه‌م، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تیان به‌ده‌ست هێنا، به‌ش به‌ حاڵی خۆم سیاسه‌ت به‌ ئه‌مری واقیع ده‌بینم و 31ی ئاب به‌ خیانه‌ت نابینم.

هەروەها دەشلێت: سیاسەت رۆمانسیەت نیە لە نێوان كوڕ و كچێكدا، سیاسەت بە ئەمری واقع دەكرێت نەك بە رۆمانسیەت.

ھەواڵی زیاتر