وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەینێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ سێشەممە 2020/8/18 مووچەی مانگی ئازار دابەش دەکرێت و وەزارەتی تەندروستیش یەکەم وەزارەت دەبێت بۆ وەرگرتنی مووچە.
ھەروەھا دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بە هەمان ڕێژەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت.