باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ده‌كرێنه‌وه .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه دژایه‌تی گه‌ڕانه‌ی پارتی ده‌كه‌ن بۆ كه‌ركووك بریتین له جه‌بهه‌ی توركمانی و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، كه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن ده‌یانه‌وێت سۆزی شه‌قام به دژایه‌تیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی رابكشێن.
کەناڵی کوردستان24 ڕایگەیاندووە، 20 رۆژ پێش ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانیكردووه كه باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی چۆڵبكرێ و پێیان گوتراوه كه مافی پارتییه باره‌گاكان وه‌ربگرنه‌وه، ره‌نگه له‌ماوه‌یه‌كی كورت باره‌گاكان چۆڵ بكرێن و راده‌ستی پارتی بكرێنه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، پارتی 33 باره‌گای له كه‌ركووك هه‌یه و زۆربه‌یان چۆڵكراون و پارتی مۆڵه‌تی كاركردنی سیاسی له عێراق هه‌یه.
له 16ـی ئۆكته‌ری ساڵی 2017، هێزێكی كوردی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، شاری كه‌ركووكی راده‌ست كرده‌وه، له‌وكاته‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌واوی باره‌گاكانی له‌و شاره چۆڵكرد و به شارێكی داگیركراوی وه‌سفكرد، ئێستاش دوای پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی و رێككه‌وتنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پارتی به نیازه دووباره بگه‌ڕێته‌وه شاری كه‌ركووك.