سوپای تورکیا کوژرانی زیاتر لە 100 سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە 103 سەرباز.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، کوژرانی سەربازێکی بەناوی ئەرکان سەلجووق لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان، راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، سێ سەربازی تورکیایان کوشتوون.

بەمەش، وەکو لە راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە 103 سەرباز.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە کە رۆژی 25ـی ئابی 2023 بڵاوکراوەتەوە، گەریلاکانی پەکەکە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەکانی مەتین و زاپ رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر